ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو مێرمنداڵ خۆیان كوشت

دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و قوروە هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی (دێ باوکە) سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی ئارمین مەلەکی بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارمین مەلەکی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە.

هەروەها مێرمنداڵێکی دیکەی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی تاها شێرمحەممەدی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


AM:09:05:10/09/2022