وێنە.. لەبەردەمی تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە بەردەمی تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی ٩ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مسیۆبۆشی كانتەر، كە سەوزە و میوەی باركردبوو لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا .

لە ڕاگەیەنراوەكەی هاتووچۆی دەربەندیخاندا هاتووە، خۆشبەختانە شۆفێرەكەی سەلامەتەوە و زیانی گیانی نەبووە .



PM:05:07:10/09/2022