ماتۆڕسوارێک دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک ماتۆڕ دەسووتێنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند " شۆفێری ماتۆڕسکیلێک دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک ماتۆڕ دەسووتێنێت هاتوچۆی هەولێریش داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێلی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر شەقامی ٤٠ مەتری ،کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی،خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناوماتۆرسکیلەکان وئاگری لەدووماتۆرسکیل بەردا،وەکەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کرا و درایە پۆلیس بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵیت، "ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بونی ماتۆرسکیل نیە وەماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە ،بەڵام کێشەمان لەگەڵ بونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن وەتۆمارناکرێن ،چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان".

هەر لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داوالەهاوڵاتیانی بەڕێزدەکەین کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین وبەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە،وەهەروەها داوایان لێدەکەین کەوا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی وتۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت".

 



PM:01:10:11/09/2022