لەبارەی دابەشکردنی مووچە خانەنشینانی شارستانی ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" مووچەی خانەنشینانی شارستانی بۆ مانگی هەشت لە بانکی هەڵەبجە بە خشتەیەك دابەش دەكرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئاب خەرج دەكرێت و ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلول خانەنشینان لە ژمارە یەک بۆ ١٥٠٠٠ خەرج دەكرێت". 

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئەیلول لە ژمارە ١٥٠٠١ بۆ ٣٠٠٠٠ خەرج دەكرێت و ڕۆژی یەكشەممەش ١٨ی ئەیلول مووچەی خانەنشینان لە ژمارە ٣٠٠٠١ بۆ كۆتا ژمارە خەرج دەكرێت.


AM:09:09:13/09/2022