پێشینەی ١٠٠ ملیۆن دینار دەدرێتە دەرچووانی بەشە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەرییەكان

١٠٠ ملیۆن دینار دەدرێت بە جوتیاران ‌و دەرچووانی بەشە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەرییەكان كە پرۆژەی تایبەتیان هەیە.

 

ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ یەكێك لەبانكە ئیسلامییەكان لەهەرێمی كوردستان واژۆدەكەین بۆ پێدانی قەرزی بچوك و مامناوەند بە جوتیاران، كە بڕەكەی تا ١٠٠ ملیۆن دینار دەبێت".

 

باسی لەوەشکردووە، پێدانی قەرزەكە بۆ ئەو كەسانەیە كە دەرچووی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتەرنەرین، یان هەر جوتیارێكی دیكە كە پڕۆژەیەكی تایبەتی هەیەو پێویستی بەقەرز هەیە، بۆئەو مەبەستەش میكانیزمی گونجاو بڵاودەكەینەوە.

 

دەشڵێت " لەبەرئەوەی ئەو بانكەی ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، بانكێكی ئیسلامییە، پێشینەكە هیچ سویەكی ناچێتەسەر."



PM:01:49:13/09/2022