"کوڕە وەزیرێک لە ماوەی نۆ مانگدا دەبێتە خاوەنی (٢٥) ملیۆن دۆلار"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" کوڕە وەزیرێک لە ماوەی نۆ مانگدا دەبێتە خاوەنی (٢٥) ملیۆن دۆلار". 

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" گەندەڵی گەیشتوەتە ئاستێک بە نۆ مانگ ببیتە خاوەنی (٢٥) ملیۆن دۆلار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کافتریای لۆنای کوڕەکەی وەزیری پێشمەرگە، بە نایاسایی زەوییەکەی پێدرا، ئێستا داوای کردوە لە کافتریاوە بیگۆڕێت بۆ شوقەی نیشتەجێبوون. 

ڕوونیشیکردەوە، مانگی یەک داوای مۆلەتی کردووە، مانگی نۆ داوای کردووە، گۆڕانکارییەکەی بۆ بکرێت دەبێتە خاوەنی (٢٥) ملیۆن دۆلار، ئەمە چاکسازییەکەی سنوری سلێمانی بوو. 


PM:12:38:14/09/2022