ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ پرۆسەی دادگاییكردنی كه‌یسی ئیمان سامی ناسراو بە (ماریا سام) له دادگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" له كاتێكدا ماریا یه‌كێك بووه له ئافره‌ته چالاكوانه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچ چالاكوانێكی ئافره‌ت و رێكخراوێكی ئافره‌تان له دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ئاماده نه‌بوون".
وتیشی" له كه‌یسی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی ماریادا كه‌موكوڕی هه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك تێبینی و به‌ڵگه‌ی پێویستمان داوه‌ته دادوه‌ر و بڕیاردراوه دانیشتنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت".
ئيمان سامی ناسراو بە ماریا سام تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو، دوو ڕۆژ پێش هەشتی مارسی ئەمساڵ بە دەستی براكەی لە شەقامی (١٠٠) مەتری شاری هەولێر كوژرا، دوای ڕووداوەکەش براكەی و مامێکی لە شاری كەركوك دەستگیركران، رووداوەكەش ناڕەزایەتی زۆرێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.