چالاکوانێکی کوردی دانیشتووی تاران دەستگیرکرا

زانیار محەممەد نەژادی تەمەن (٢٤) ساڵانی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی تاران لە نەخۆشخانەی کەسرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار محەمەد نەژاد دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، تائێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستگیرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی)، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران بریندارکرابوو، هاوڵاتییان بە ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێش نەخۆشخانەی شاری کەسەرا گردبوونەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، چەندین کەسی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکران، بەڵام تەنیا ناسنامەی زانیار محەمەد نەژاد ئاشکرا بووە.


PM:12:15:17/09/2022