داریوش لە بارەی کوشتنی ژیناوە هەڵویستی خۆی راگەیاند



هونەرمەندی گەورەی ئێران داریوش لە بارەی کوشتنی ژینا ئەمینی ەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

هونەرمەندی گەورە داریوش ئیقباڵی لە کۆنسێرتەکەی ٢٧ی خەرمانان لە ڤانکۆڤەری کەنەدا هۆکاری مردنی ژینا ئەمینی بە "نەبوونی هاوسۆزی و یەکیەتیی گەلانی ئێران" ەوە بەستەوە.

داریوش دەڵێت " کاتێک چەقۆ و فیشەکیان دەنا بە روو و ژیانی جوتیارانی ئیسفەهانی، ئەهوازییەکان ڕانەپەڕین. کاتێک مترۆپۆل ڕووخا، مازەندەرانییەکان ڕانەپەڕین. کاتێک کچانی مەشهەد تێزابیان پێدا کرا و بووە هۆی سووتانی دەموچاویان، کرمانییەکانیش ڕانەپەڕین".

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت " دەرئەنجامەکەی ئێستا ئەوەیە کە مەهسای نازەنین و خۆشەویست بە ناڕەوا دەکوژرێت".




PM:11:38:18/09/2022