"پێدانی قەرزی بچووک بە هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە"

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک دەربچێت و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییش دەڵێت" ڕێکاری نوێ دەگرینە بەر و گۆڕانکاری بەسەر مەرجی سوودمەندبووندا ھاتووە". 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکھێناوە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک، لیژنەکە ھەموو کارەکانی تەواوکردووە و ئێمە چاوەڕێین لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆکی حکومەت بڕیاری دابەشەکردنی قەرزی بچووک دەربکات و ئێمەیش دەست بە جێبەجێکردنی بکەین.". 

لەبارەی مەرجەکانیشەوە کوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ھەرێم ھەندێ ڕێکاری دیکە دەگرێتەبەر، واتە مەرجەکانی پێدانی قەرزی بچووک وەک پێشتر نابێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئێمە ھەندێ ڕێکاری نوێمان گرتووەتە بەر و بەپێی ئەو ڕێکارانە ھاوڵاتییان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرزی بچووک.


AM:12:04:30/09/2022