سلێمانی..پرسی زەویەکەی کوڕەکەی وەزیری پێشمەرگە سەر هەڵدەداتەوە


بەم نزیکانە پرۆژەی ریستورانت و کافێی کوڕی وەزیری پێشمەرگە سان شۆڕش ئیسماعیل دەستپێدەکاتەوە.

لە ژێر فشاری چەند بەرپرسێکی حیزبی یەکێتی و میدیاو پەرلەمانتاردا ئەو داوایەی سان شۆڕش ئیسماعیل رەتکرایەوە کە داوای کردبوو ئەو زەویەی لەسەر شەقامی شەست متری نزیک هۆتێل تایتانیک، بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون، لە کاتێکدا خۆی بۆ ریستورانت و کافی لە بەرهەمهێنان وەریگرتبوو، پرۆژەکە ماوەیەک راگیرا، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، بەرهەمهێنانی سلێمانی پێوایە کە ئەو پرۆژەیە لە رووی یاساییەوە هیچ کەموکوڕییەکی نییە، بۆیە دەستدەکاتەوە بە کارەکانی وەک ریستورانت و کافێ.

 "بە گوێرەی نوسراوی ژمارە ٥٣٧٣ لە رێکەوتی٩/١١/٢٠٢٠ کە لە لایەن توانا کەمال جەلال، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی سلێمانی ئاراستەی وەبەرهێنانی سلێمانی کراوە، زەوییەک کە رووبەرەکەی ٤٦٩٠ مەترە بۆ سان شۆڕش ئیسماعیل، کوڕی وەزیری پێشمەرگە تەرخانکراوە." 

پێدانی ئەم زەویە بووە مایەی مشتومڕێکی زۆری لەنێو ژمارەیەک پەرلەمانتار و لە میدیاکان و هەتا لەناو هەندێکی بەرپرسی یەکێتیشدا، ئەو فشارانە هەموویان بوونە مایەی راگرتن و رێگا نەدان بە گۆڕینی رەگەزی زەویەکە، بەڵام بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لەم نزیکانە دەستپێدەکاتەوە.



PM:08:15:30/09/2022