لە سنوری قەزای ئاکرێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا مێرمنداڵێکی تەمەن (١٣) ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە دوڕیانێکی ناحیەی بجیل لە سنوری قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک لە مێرمنداڵێکیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، مێرمنداڵەکە تەمەنی (١٣) ساڵە و ئەو ئۆتۆمبێلەی لێیداوە لە جۆری تۆیۆتا پیکئابە.