ئەژی ئەمین بۆ عەقیدە کوژراوەکە:
شەهیدبوونتان بەدەستی خیانەتکاران بە سوێیە



بۆ کوژرانی عەقید هاوکار عەبدوڵا لە هەولێر،  ئەژی ئەمین بەرپرسی لە کارلابراوی دەزگای پاراستن/ زانیاری( یەکێتی ) دەڵێت " شەهیدبوونتان بەدەستی خیانەتکاران جەرگبڕ و بە سوێیە".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەژی ئەمین نووسیوویەتی" هاوڕێی ڕێگای خەباتمان دژ بە تیرۆریزم و داگیرکارانی کوردستان ڕۆحتان شاد.. شەهیدبوونتان بەدەستی خیانەتکاران جەرگبڕ و بە سوێیە، خوێن و خەباتتان لەیاد ناکەین و دڵنیایی دەدەین بە خانەوادە بەڕێزەکەت و سەرجەم خەڵکی کوردستان کە خوێنتان بە فیڕۆ ناچێت".

بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ هیچ لایەن و کەسێک بکات، لە کۆتایی دا ئەژی ئەمین دەڵێت " سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی دەست پیس و بێشەرمی خیانەت و خاکفرۆشی".

 ئەمرۆ لە هەولێر عەقیدی دژە تیرۆری یەکێتی هاوکار عەبدوڵا کە لەگەڵ ئەژی ئەمیندا چوونە پاڵ پارتی لە هەولیر، لە رێگای چەند بۆمبێکە کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەسترابوو، تەقێنرایەوەو خۆی کوژراو منداڵەکانی بریندار بوون. 




PM:09:40:07/10/2022