ڤیدیۆی تۆمەتباری کوشتنی ڕۆژنامەنوس (زیلان) بڵاودەکرێتەوە‎‎

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ژنە ڕۆژنامەنوس (ناگەهان ئاكارسەر) ناسراو بە زیلان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، ئەمڕۆش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی تۆمەتباری کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنوسە بڵاوکرایەوە. 

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ڤیدیۆی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ڕۆژنامەنوس و نوسەر (ناگیهان ئاکارسەر) ناسراو بە زیلان، کە ڕۆژی سێشەممەی ٤ی ئەم مانگە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا. 

ناگیهان ئاکارسەر چالاكوانی بواری ژنان‌ و ئەندامی سەرنوسەری گۆڤاری (ژنۆلۆژی) و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمی ژنۆلۆژی بووە، کە نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). 

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا سەرەتا ڤیدیۆی دیمەنی بکوژی ژنە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی باکوری کوردستان (زیلان)ی لە ناو زینداندا بڵاوکردەوە، بەڵام پاش ماوەیەک سڕییەوە. 


PM:08:31:10/10/2022