سلێمانی.. بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەگۆڕدرێت

کۆتایی هەفتەی رابردوو بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" کۆتایی هەفتەی رابردوو عمیدی/ ماڤپەروەر محمد سعید محمد صاڵح بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە تا ئێستا کەس لە شوێنی عەمید محەمەد سەعید محەمەد ساڵح دانەنراوە.

هۆکاری دوورخستنەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند پێشێلکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی کە ئەم بەرپرسی راستەوخۆی ئەو پێشێلکاریانە نەبووە، لەسەر ئەوەی ئەم لەسەر ئەو پێشێلکاریانە راپۆرتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ناردووە، دوور خراوەتەوە لە پۆستەکەی.

بەرپرسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مادام پێشێلکاریەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیدا کراوە، دەبوای رێوشوێنی سزای بگرتایەتە بەر، بەلآم ئەمەی نەکردووەو، ئەمەش هۆیەکە بۆ دوورخستنەوەی.



 


PM:10:59:10/10/2022