کارەبای سەیدسادق فۆڕمی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە

بـەڕێوەبـەرایەتی دابـەشكردنی كـارەبـای سەیدسادق هەلی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند. 

بـەڕێوەبـەرایەتی دابـەشكردنی كـارەبـای سەیدسادق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" هـەركـەس ئـارەزومەندە دابـمەزرێت بـەشێوەی گـرێبەست لـە بەڕێوەبەرایەتییەكە لەنـاو قـەزای سەیدسادق دەتوانێت لـە رۆژانی (١١ و ١٢)ی ئەم مانگە بـۆ وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن سەردانیان بكەن". 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستییان بە حەوت فەرمانبەرە و پێویستە داواكار لە پسپۆڕییەكانی (كـارگێڕی و ژمێریاری و چـاودێری ناوخۆ) بێت، هەروەها داواكار دەبێت دانیشتووی ناو شارۆچكەی سەیدسادق بێت و تەمەنی لە نێوان (٢٠ بۆ ٤٥ ساڵ) بێت و هاتووچۆكردن لە ئەستۆی خۆی دەبێت.


PM:11:24:10/10/2022