کۆمیتەی داکۆکی: ده‌سته‌ڵاتی باشور په‌نا بۆ تێرۆری چالاکوانان دەبات


کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌کانی خەڵکی کوردستان کە رێکخراوێکە زیاتر ئەندامانی لە ئەورپان لە راگەیاندنێکدا دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان تۆمەتبار دەکەن کە دەستی لە تیرۆری چالاکوانانی کوردی ئەوروپا دەبەن، ئەمە دوای ئەو هێرشە دێت کە لە ئەورپا کرایە سەر چالاکوان ( مەکی ئامێدی ).

لەو راگەیاندنەدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی سپی نێردراوە، هاتووە" له‌ کاتێکدا ناوچه‌‌که‌ و جیهان له‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ و خێرادایه‌. لەهەمانکاتدا ده‌سته‌ڵاتی باشور بێگۆێدانە هیچ پرنسیپێکی سیاسی و ئینسانی ونێودەوڵەتی پەنادەباتە بەر هێڕش و ترس و تۆقاندن بەرامبەر بە چالاکەوانانی سیاسی کورد لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان".

لە راگەیاندنەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو" پەنا براوەتە بە تیرۆری بە کۆمەڵ یا قەتڵ و عامی سەرجەم خێزانێ کەسیکی چالاکەوانی وەک (مەکی ئامێدی) پەڵەیەکی ترە لە شەرمەزاریەکانی دەسەلاتی کوردی!".

کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ ماف و ئازادییه‌کانی خەلکی کوردستان هۆشداری دەدات بە کوردانی چالاکوانی ئەوروپا لە ناوەوە دەرەوە کە زۆر وریاتر و بەتەگبیرتر کارو چالاکی و جولە سیاسیەکانیان بەرنە پێشەوە".

لەبارەی بکەرانی ئەو هێرشەوە ئەو رێکخراوە بەرامبەر دەسەڵاتی باشور دەڵێن "وە دەسەلاتی هەرێمی کوردستانیش ئاگادار دەکەینەوە هەموو توانای خۆمان بەکاردێنین بۆ ناساندی ئەم کەیسە بە ناوەندە جیهانیەکان! دڵنیاشیان دەکەینەوە بۆ یەک ساتیش راناوستین لە کاروچالاکیەکانمان لەبەرامبەر ئەو هەموو گەندەڵی و نادادپەرەروەریەیی بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن" .



PM:09:09:12/10/2022