سودانی: كەمكردنەوەی هەژاری كاری لەپێشینەمە


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایدەگەیەنێت، كەمكردنەوەی هەژاریی كاری لە پێشینەی بەرنامەی حكومەتەكەیەتی. 
 
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، لە تویتێكدا بە بۆنەی رۆژی لەناوبردنی هەژاری نووسیویەتی "لە رۆژی جیهانی لەناوبردنی هەژاریدا، پێویستە ئاگاداری بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری بین لە عێراقدا." 
 
سودانی دووپاتیكردۆتەوە "كەمكردنەوەی هەژاریی، لە  پێشینەی كاری بەرنامەی وەزاریی حكومەتەكەم دانراوە. لەگەڵ باشتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و خوێندن و نیشتەجێبوون بۆ چینی هەژاران."
 




PM:05:50:17/10/2022