دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێدەکات

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێدەکات".   

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستپێدەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم نەوتە پاڵپشتی کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەرخێزانێک بڕی (٢٠٠) لیتر بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت. 


AM:10:06:18/10/2022