"لەسەر قەرزاری، برایەك، براكەی خۆی كوشت"


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ناحیەی كەسنەزان كەسێك بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر كێشەی پارە و قەرزداری بە چەكی جۆری (كلاشنكۆف) تەقەی لێكراوە و كوژراوە.  

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "دوای ئەوەی ئەمشەو هێزەكانی پۆلیس  ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی (كەمئەندامان) لە ناحیەی كەسنەزان ڕووداوێكی كوشتن ڕوو داوە، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە كەسێك بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر كێشەی پارە و قەرزداری بە چەكی جۆری (كلاشنكۆف) تەقەی لێكراوە و كوژراوە".  

 هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "هێزەكانمان لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەوەی كە ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر".  




PM:10:27:18/10/2022