هاتووچۆی تەنكەری سوتەمەنی بەڕێگەی دەربەندیخان و سەرشاخ قەدەغەكرا


لەسەر داوای قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان هاتوچۆكردنی تەنكەری سوتەمەنی بە رێگەی دەربەندیخان و رێگای سەرشاخ قەدەغەكرا.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر داوای قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان هاتوچۆكردنی تەنكەری سوتەمەنی بە رێگەی دەربەندیخان و ڕێگای سەرشاخ قەدەغە كرا.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "هاتوچۆكردنی تەنكەری سوتەمەنی بە رێگەی دەربەندیخان و رێگەی سەرشاخ دەبووە هۆی رژانی سوتەمەنی و نەوت لەسەر رێگای سەرشاخ و ئاستەنگ دروست دەبوو بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "لە ئەمرۆوە هاتوچۆكردنی تەنكەری سوتەمەنی بە رێگای دەربەندیخان و رێگای سەرشاخ قەدەغە كرا، بۆیە پێویستە تەنكەری سوتەمەنی بە رێگای (سەنگاو - چەمچەماڵ)دا هاتوچۆ بكات".

لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەی رێگاوبانی سلێمانی سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ماوەی چەند رۆژێكە تونێلەكە داخراوە، بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییان ناچارن بۆ هاتوچۆكردن رێگای سەرشاخ بەكاربهێنن.



PM:04:33:19/10/2022