گۆرانیبێژی ناوداری هایتی مایکڵ بنجامین ناسراو به (میکابین)، له كاتی ئهنجامدانی كۆنسێرتێك، لە پاریس لە بهرچاوی سەدان هەوادارییەوە دەکەوێتە سەر زەوی و گیان لەدەستدەدات.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، گۆرانیبێژی هایتی مایکل بنجامین، کە نازناوی میکابێنی لێنراوە، لە میانی کۆنسێرتێکدا لە پاریس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەسەر شانۆ کۆچی دوایی کرد.
مایکل لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری پۆرت ئۆ پرینسی پایتەختی هایتی لەدایکبووە، کوڕی هونەرمەند لیۆنێل بنیامینە، ئەندامی پێشووی گروپی کاریمی هایتی بووە، چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگی ئەنجام داوە.