ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێک دەکوژرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بەهۆیەوە ڕەحمان مام خزری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گولـلە بەر پشت و سەری ڕەحمان مام خزری کەوتووە.

ڕەحمان مام خزری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.


AM:09:33:21/10/2022