پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لەهەفتەی ڕابردوو، لە ئێستادا کاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق(محەمەد شیاع سودانی) سەرقاڵی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی وەزارەتەکەیەتی، کوردیش یەکێکە لەو لایەنانەی بڕیارە چوار پۆستی وەزاری پێبدرێت، چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە مه‌له‌فی نه‌وت یه‌كێك بێت له‌و بۆمبانه‌ی به رووی هه‌رێمدا بته‌قێته‌وه.
هاوڕێ تۆفیق چاودێری سیاسی سەبارەت بە ئایندەی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، مه‌له‌فێكی ئاڵۆز هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیاری دادگای فیدراڵییە، كه ده‌بێت نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت، ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ڕووداوی خۆپیشاندان و خوێنڕێژی له به‌غدا ڕوویدا حكومه‌ته‌كه‌ش بوو به‌كار به‌ڕێكه‌ر، به‌ڵام بێگومان ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بۆمبانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وەی هه‌یه جارێكی تر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد".
دەربارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاماژەی بەوەکرد" ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت بریتییه له ڕێڕه‌وی ژیانی ده‌ستووری، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه ده‌نگدان به سه‌رۆک كۆمار و قۆناغه‌كانی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌مه ده‌كرێت ناوی بنێین به دۆخێكی ئارامی كاتی، ڕاسته ژیانی ده‌ستووریی بۆ جه‌سته‌ی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئارامی سیاسی تێكه‌ڵاویی ئه‌م لاشه‌یه نه‌بووه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌بێت به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌و ڕۆژه‌ی كه سه‌رۆک وه‌زیران ڕاده‌سپێردرێت كه له‌ڕۆژی ده‌نگدانی سه‌رۆک كۆماره‌وه كاته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات چه‌ند ڕۆژێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه ماوه‌ی مانگێک هه‌یه بۆیه سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ماوه‌یه‌كی باشی له‌به‌رده‌ستدایه، وه ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئاسان بێت ئاڵۆزی و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشوه‌خت لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگیان و لێكتێگه‌یشتنیان كردووه بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان".
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت" ئه‌وه‌ی كێشه بوو له كابینه‌كانی پێشوو ئۆپۆزیسیۆنێكی نوستوو له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بوو واته له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كورسی هه‌بوو و وه‌زاره‌تی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه له كاتی پێكهێنانی حكومه‌تدا مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا ئێستا هیچ لایه‌نێک له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری ده‌كه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا هیچ مه‌رجێكی سه‌ختیان نییه، بۆ نموونه كورد نه‌یوتووه ئێمه به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو مادده‌ی ١٤٠ به‌پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت، وه ئه‌مه بكات به مه‌رجێكی قورس و لایه‌نه‌كان بایكوتی بكه‌ن".
ئەو چاودێرە سیاسییە باسی لەوەشکرد، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تێكی ته‌واوه كه ویلایه‌تی خۆی ته‌واو بكات واته له ڕووی یاسایی و ده‌ستووریه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان گره‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر توڕه‌یی سه‌در هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی سه‌در بێده‌نگ بێت حكومه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان ساڵ و نیوێكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌ی سه‌در یان شه‌قامی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی سه‌دریش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستپێنه‌كاته‌وه پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌وه بێگومان بێده‌نگی لێده‌كه‌ن و ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئێستا ڕه‌وتی سه‌در سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه بن پشوویه‌ک به خۆیان بده‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی چاره‌سه‌ر نه‌بوون كه ئه‌مه جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه.