كۆمپانیایەكی نەوت قەرزەكانی لە هەرێم وەردەگرێتەوە


حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی قەرزەكانی كۆمپانیایەكی توركی بواری نەوت دەداتەوە كە بڕی 120 ملیۆن دۆلارەو بۆ یەك مانگیش 59 ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە.

كۆمپانیای گێنەڵ ئینێرجی توركی رایگەیاندووە، نزیكەی تەواوی قەرزەكانی كە 120 ملیۆن دۆلار بوو لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتۆتەوە.

ئینێرجی ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی مانگی حوزەیران، 59 ملیۆن دۆلاری لەحكومەتی هەرێم وەرگرتوەو بەو پێیەش ئێستا كۆمپانیاكە نزیكەی هەموو ئەو پارانەی وەرگرتۆتەوە كە پێشتر پێی نەدرابوو.



PM:03:48:22/10/2022