رۆژی ٢١ ی تشرینی یەکەم ئەدهەم بارزانی دەچێتە سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی، بەڵام نە هیچ کوڕێکی ناوبراو نە بەرپرسانی گۆڕان هاوەڵێتی ناکەن بۆ سەر مەزارەکە و بە تەنها خۆی و چەند کەسێکی لەگەڵی دەچن، نوسەرێکیش دەڵێت" له به‌ر مجامه‌له‌ی پارتی و شیرنیه‌كانی مانگانه‌یان هاوەڵێیان نەکردووە".
نوسەر بەختیار سەعید لە نووسینێکیدا لەسەر ئەو سەردانەی ئەدهەم بارزانی بۆ سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا نووسیوویەتی" به‌درێژای مێژوو گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت هاته ماڵت ئه‌وا ده‌بێت رێز بگریت و له خزمه‌تدابیت یه‌كیك له دوانیه‌كانی كورده‌واری پێشوازیكردن و ڕێزگرتنه له مێوان و مێوانداری.. وه‌ك ڕێزگڕتنێك لە شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی له سلێمانی سه‌ردانی گۆری نه‌وشێروان مسته‌فای كردووه، به‌ڵام له به‌ر مجامه‌له‌ی پارتی و شیرنیه‌كانی مانگانه‌یان، نه كورانی نه‌وشێروان و نه هیچ به‌رپرسێك له‌گه‌ل شێخ ئه‌دهه‌م بارزان ی‌دا نه‌بوون".
هەفتەی رابردوو لە کاتی سەردانێکیدا بۆ سلێمانی ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی دەستلەکارکێشاوەی پارتی و ئامۆزای مەسعود بارزانی کە ئێستا ناکۆکە لەگەڵیان، سەردانی سلێمانی کرد و لەو سەردانەدا هەردوو مەزاری تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفای بەسەر کردەوە.