"بەڕێوەبەری كارەبای دەربەندیخان دەستگیركرا"

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەسەر دیار نەمامی ژمارەیەک ستوونی کارەبا بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان دەستگیرکراوە". 

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان لەسەر دیار نەمامی ژمارەیەک ستوونی کارەبا دەستگیرکراوە و لە ئێستا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی ئەو ستوونی کارەبایانە دەکرێت". 

وتیشی" بە بڕیاری دادگا و بەپێی ماددەی (٣١٦) لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ھەداردانی موڵکی گشتی دەستگیرکراوە،  تا ئەو كاتەی دۆسییەكەی یەكلادەكرێتەوە". 


PM:06:48:27/10/2022