بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بڕی ٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەین بە هاوڵاتییان".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند" قەرزی نیشتەجێبوون کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، کە بڕەکەی (٥٠) ملیۆن دینارە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییان بە گشتی دەگرێتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە تا (١٠) ساڵە و بە ڕێژەی سوودی تەنها (٥%).