جەمیل هەورامی دوای دەستگیرکردنی کوڕەکەی نامەیەک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات

جەمیل هەوارای سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگهە دێرینەکانی یەکێتی لە دوای دەستگیرکردنی کوڕەکەی نامەیەک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

لەو نامەیەدا کە سوپاسنامەیە جەمیل هەورامی سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات کە بە هێمی و ژیری مامەڵەیان لەگەڵ یاخبوونی کورەکەیدا کردووە کە لە بەیانییەوە لە گاردنی سیتی خۆی لەگەڵ ژن خوشەکەکەی کە وەک بارمتە ڕفاندبوونی خۆی حەشاردابوو.

ئێوارەی رۆژی هەینی ئاژوان جەمیل هەورامی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی تەقەی لە خەزووری کرد و برینداری کرد دواتریش بە زەبری چەک ژن خوشکێکی رفاند.



PM:07:28:29/10/2022