کەمێک پێش ئێستا دایکی د. کازم سەرۆکی پێشووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی لەسەر دۆخی تەندروستی کازم فاروق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە دەرەوەی وڵات پزیشکەکان پێیان وتین کوڕەکەتان دەرمان خوارد کراوە".
دایكی د.كازم فاروق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدا، له مانگی شوباتی رابردوودا، نیشانه‌كان زیاتر بوون و خوێنی داده‌نا و خوێنی هه‌ڵده‌هێنایه‌وه".
وتیشی" دواتر دكتۆر كازممان برده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌وێ پشكینینان بۆ كرد و ده‌ركه‌وت ژه‌هرخوارد كراوه".
ڕاشیگەیاند" دوای ئەوەی چووین بۆ لای ئەندامانی نەوەی نوێ وتمان کوڕەکەمان لەگەڵ ئێوە بووە پێشتر هیچ کێشەیەکی تەندروستی هەبووە؟، بەڵام ئەوان کەوتنە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست و شڵەژان".
ناوبراو دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەوەی هەرجارە و بەشێوەیەک کوڕەکەی تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن بۆ "گەشت و سەیران لە دەرەوەیە"، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی رەتیکردەوە و وتی" من فڕۆكه‌یان بۆ ده‌گرم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با بچنه ئه‌و وڵاته‌ی کوڕەکەمی لێیه و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن".
دایكی دكتۆر كازم سەبارەت بە ناونیشانی کوڕەکەی باسی له‌وه‌كرد، دۆست و دوژمنمان لێ تێکەڵ بووە بۆیە ناتوانین ناونیشانەکەی ئاشکرا بکەین.
هەروەها له كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دایكى د.كازم هۆشداریداو ڕایگەیاند" خوا بكا د.كازم سه‌لامه‌ت بێت و به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێته‌وه ناومان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانیه‌كانى ئێمه شتێك ڕووبدات، ئه‌وه‌ى كه گومانم لێى هه‌یه، چاوى بهدهڕنهفیز ده‌رده‌هێنم".