بەشێک لە ڕوناکبیر و چالاكوانانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داوا له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن هونه‌ره‌كه‌یان بخه‌نه خزمه‌تی شۆڕشی گه‌لانی ئێران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا چالاكوانانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژەیان بەوەکردووە" ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وپه‌ڕی بێده‌ره‌تانی خۆیدا له مانگ و نیوێك تێپه‌ڕی و هه‌موو ڕۆژێك خوێنی كه‌سانێك ده‌ڕژێ و كه‌سانێك ده‌سبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، كه هه‌ر كامه‌یان ساڵانێكه هۆگری هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستانن و هه‌موو كوردستان به یه‌ك نیشتمان ده‌بینن، به‌ڵام هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندان وه‌ك پێویست نییه".
هه‌روه‌ها ئەوەش هاتووە" كه له‌م دۆخه‌دا كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی باشوور وه‌ك بزاڤێكی دژه ئاین له‌و خۆپیشاندانانه ده‌ڕوانن، له حاڵێكدا ئه‌و له چكه‌ی له‌وێ فڕێ ده‌درێ، له چكی ئاین نییه به‌ڵكو وه‌ك هێمای داسه‌پاوی سیستمێكی دیكتاتۆر سه‌یر ده‌كرێ و لاده‌درێ".
دەشڵێن" سه‌یری گۆرانیبێژ و شاعیر و نووسه‌ر و كاریكاتێریست و به‌گشتی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌ی فارس بكه‌ن، كه چۆن له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێسته سه‌دان به‌رهه‌می هونه‌رییان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بۆ ژینا و شۆڕشه‌كه‌ی خوڵقاندووه، بۆیه هیوادارین هه‌ڵوێستی خۆتان به ڕوونی ده‌رببڕن و له‌گه‌ڵیان هاوده‌نگ بن".