بابۆ بارزانی کشــــــــانەوەی لە کاندیدبوون ڕاگەیاند

بابۆ بارزانی ئەو کوڕەی مەسعود بارزانی کە گرنگیەکی زۆری لە ناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی بنەماڵەی بارزانی پێدەدرێت، لە خۆکاندیکردن بۆ سەرکردایەتی پارتی کشایەوە.

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کاندید بوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە کۆنگرەی ١٤ـی پارتی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆیەکی زۆر سەبارەت بە کاندید بوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، بۆیە ئاگاداری گشت هاولاتیانی خۆشەویست و دلسۆز و هەوادارانی پارتیمان دەکەینەوە کە ئەم هەوالە ڕاست نییە و بەڕیزیان نیازی خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەو مەبەستە نەبووە و نییە، بەلکو ئەوەی بەلای جەنابیانەوە گرنگە سەرکەوتنی کۆنگرە و سەرخستنی ئامانجە بالاکانی پارتیمانە بە ڕابەرایەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی.
بەڕێزیان شانازی بەوە دەکات کە وەکو خزمەتکارێک لە خزمەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و میللەتی کورد و کوردستانییاندا بێت و ئەم ناوە لە هەر ناونیشانێکی تر بە پیرۆزتر دەزانن .

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
٣ ـ ١١ ـ ٢٠٢٢

AM:08:47:03/11/2022