بەردی بناغەی ئەندەرپاسی فاروق مەلا مستەفا دانرا


فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری نیشتمانی پڕۆژەی ئەندەرپاسی بەردەم نەخۆشخانەی فاروقی خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارە لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بكرێت.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری نیشتمانی، پڕۆژەی دروستكردنی (ئەندەرپاسی فاروق مەلا مستەفا) راگەیەنرا، لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سێمانی ئاماژەی بە گرنگیی و بایەخی پڕۆژەكە كردووە لە كەمكردنەەی قەرەباڵغی لە خزمەتی شاری سلێمانی و سوپاسی كۆمپانیای جێبەجێكاری كرد لەزوو هاتنە پێشەوەو تەواوكردنی دیزاینی پڕۆژەكە. 

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، تەواوكردنی ئەندەرپاسەكە دەبێتەهۆی چارەسەركردنی كێشەی (U-turn)ی سەر شەقامی مەلیك مەحمود نزیك شاری پزیشكی فاروق و ئاسانكردنی هاتوچۆ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودەوە بۆ  گەرەكەكانی كازیوە و ئیبراهیم ئەحمەدو هیوا و پەری و رێگەدان بە (U-turn) لەسەر شەقامەكە بە ئاستی جیاواز كە ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك محمود.

دەقی ڤیدیۆکە لە کوردساتەوە وەرگیراوە


PM:12:56:03/11/2022