تەرمی ئارۆن كارتەر گۆرانیبێژ و راپەری دیاری ئەمریكی بە مردوویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، ئێوارهی ڕۆژی شهممهی ڕابردوو هونهرمهندی گۆرانیبێژی ڕاپی ئهمریكی تهمهن (٣٤) ساڵ، لە گەرماوی ماڵەکەی خۆیدا لە شاری لانکاستەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە مردوویی تەرمەکەی دۆزرایەوە.
پۆلیسی لۆس ئەنجلوس دەڵێت" لە ئێستادا بەڕاستی کاتێکی خراپە، هەوڵدەدەین بزانین چی ڕوویداوە و هۆکاری چی بووە".
ئارۆن لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا وەک گۆرانیبێژی پۆپ ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا، چوار ئەلبومی بڵاوکردەوە، سەرەتای ئەلبومی یەکەمی خۆی کە ناوی خۆی لێنابوو لە ساڵی ١٩٩٧ دەستیپێکرد کاتێک تەمەنی تەنها ٩ ساڵ بوو.
دووەم ئەلبوومی بەناوی Aaron's Party (Come Get It) لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە، ناوبراو له چهندین نمایشی شانۆی و میوزیك بهشداری كردوه.