ئافرەتێك بە تۆمەتی دزینی 28 دەفتەر دۆلار دەستگیركرا


پۆلیسی هەولیر رایدەگەیەنێت، ئافرەتێكیان بە تۆمەتی دزینی٢٨٠ هەزار دۆلار كە دەكاتە 28 دەفتەر دۆلار، دەستگیر كرا.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، لە گەڕەكی (بەفرین ستی) ئافرەتێكیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی  خیانەتی ئەمانەت و فێڵكردن (٢٨٠ هەزار دۆلار) واتا (٢٨ دەفتەر دۆلار) دەستگیر كرد.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارخەڵكی (توركیا)یە و لە بنكەكانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (٤٥٣) و (٤٥٩) لە یاسای سزادان داواكرابوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.



PM:06:54:07/11/2022