سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی: دۆسیەی ٣٦٣ هەزار فەرمانبەر کەموکوڕیان هەیە


سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند" پێداچوونەوەمان بە دۆسیەی گشت فەرمانبەران كردووە و ٣٦٣ هەزار فەرمانبەر كەموكوڕی لە دۆسیەكانیان هەیە". 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، عەبدولكەریم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند" پێداچوونەوەمان بە دۆسیەی گشت فەرمانبەران كردووە و ٣٦٣ هەزار فەرمانبەر كەموكوڕی لە دۆسیەكانیان هەیە، بەڵام ناشتوانین بە بڕیارێك غەدر لەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران بكەین، چونكە لەدوای 1991ەوە چەندین قۆناغ بەسەر هەرێم هاتووە هەر لە شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی و جیاوازی ڕێنمایی و جیاوازی مووچە و كێشەی سیاسی".

هەروەها وتیشی " لە ساڵی ٢٠١٦ەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، بۆیە دەبێت ئەوە یەكلایی بكەینەوە ئایا لەو بەروارەوە یان لە ئێستاوە هەڵسەنگاندن بۆ پلەبەرزكردنەوە بكەین؟".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بە هەماهەنگی دەستەی دەستپاكی و چاودێری دارایی، كە لە ڕاپۆرتەكانیشیان ئاماژەیان پێ‌ داوە و هەروەها ئاگاداری پەرلەمان گەیشتووینەتە ئەوەی لەچوارچێوەی یاسای بودجە بابەتی پلەبەرزكردنەوە چارەسەر بكرێت.

لە بارەی پلە بەرزکردنەوەوە. عەبدولکەریم خەسرەو دڵێت" لە یاسای بودجەدا دەتوانین پلەی بەتاڵ دیاری بكەین و ئەوانەی پلەبەرزكردنەوەیان وەستاوە دەستپێبكاتەوە و ئەوانەشی زیادەی پلەیان وەرگرتووە لێیان وەربگیرێتەوە."



PM:08:27:08/11/2022