سلێمانی.. کوڕێک پێش خۆ کوشتنی دایکی دەکوژێت

لە سلێمانی لە گەڕەکی بەکرەجۆ، کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت، دواتر لە گەڕەکی عەواڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت.
  
دوێنێ پێنج شەممە لە ماڵەوە دایکی خۆی کوشتووە، بەبێ ئەوەی کەس پێیبزانێت، ئەمڕۆش ئێوارەی هەینی لە گۆڕستانی عەواڵ و لە رێگای فیشەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
  
کوڕەکە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، پەیوەندیی بە کەسوکارییەوە کردووە و پێی وتوون کە خۆی دەکوژێت، تەنانەت کەسوکارەکەی لە تەلەفۆنەکەوە گوێیان لە دەنگی تەقەی خۆکوشتنەکەی بووە.   
  
تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نییە و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکانن و لێکۆڵینەوە دەکەن.

هۆکاری رووداوەکە نەزانراوەو پۆلیسیش لەو بارەیەوە هیچی رانەگەیاندووە. 



PM:07:56:11/11/2022