کاتی مۆندیالی قەتەر کاریگەری لەسەر فرۆشتنی درێسەکانی ئەڵمانیا هەیە

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، لە سەروبەندی دەستپێکردنی جامی جیهانی 2022، ژمارەیەکی زۆر کەم لە هاندەرانی درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایان کڕیوە.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی مۆندیالی 2022، بەشێوەیەکی نائاسایی لە وەرزی زستاندا، کاریگەری لەسەر فرۆشتنی درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەنێو هاندەراندا هەبووە بەهۆی ساردی کەشوهەوای ئەوروپا، بەپێچەوانەی ئەوەی لە وەشانی پێشووی مۆندیالدا هەبووە کاتێک ئەو مۆندیالە لە هاویندا بەڕێوەچووە.

 هانس فۆرستەر، بازرگان، بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەکە دەڵێت "100درێسم کڕیوە و تەنها دوو درێسم فرۆشتووە، کاتێکی باش نییە لە ساڵدا، چونکە دەبێت چاکەتێک بەسەر کراسەکەدا بپۆشیت".


PM:05:46:16/11/2022