ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شەقڵاوە بەهۆی تەقینەوەی مینێك چوار ژینگەپارێز بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
شوان جەمال بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرتوش ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی پاکردنەوەی رێڕەوی ئاوەڕۆدا لە گەڕەکی سابیراوەی قەزای شەقڵاوە مینێک بە چوار ژینگەپارێزدا تەقییەوە و بریندار بوون".
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وتیشی" ساچمە بەر جەستەی بریندارەکان کەوتووە، لە ئێستادا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون و باری تەندروستییان جێگیرە".
بەپێی زانیارییەکان، ژینگەپارێزەکان کوردن و خەڵکی قەزای شەقڵاوەن.