باران رێگای سلێمانی دەربەندیخانی داخست


بەهۆی ئەو بارانە زۆرەوە کە ناوچەکانی سلێمانی گرتۆتەوە، ئەمشەو رێگای سلێمانی – دەربەندیخان داخرا. 

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی دەربەندیخان " بەهۆی باران بارینەوە لە ئێستادا ڕێگای سەر شاخی بەرانان گیراوەو ڕێگا بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک نەماوە".  
  
هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات ڕێگای ناوتاق یان ڕێگاکانی  قەرەداغ بەکار بهێنن تا چارەسەری گرفتەکە دەکرێت.
 
لە نیوەڕۆی ئەمرۆ شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی سلێمانی گرتۆتەوە..  



PM:09:01:16/11/2022