فورات نیوز: لە هێرشی توركیا بۆ سەر كۆبانێ حەوت كەس شەهید بوون


بەهۆی هێرشی سوپای توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان چەند كەسێك كوژران.

ئاژانسی فورات نیوزی نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە "لەو هێرشەدا دوو كەس شەهید بوون، دوای هێرشەكەش دانیشتوانی ناوچەكە ویستیان بچنە شوێنی بۆردومانەكە و فریای بریندارەكان بكەون، بەڵام فڕۆكەكانی توركیا جارێكی دیكە جەماوەری بە كۆمەڵی خەڵكەیان بۆردومانكرد.

فورات نیوز وتویەتی "لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٧ كەس شەهید بوون و ٣ كەسیش برینداربوون. یەكێك لە شەهیدەكان عیسام عەبدوڵا  پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)یە".



PM:08:08:20/11/2022