بڕیار لەسەر سزادانی ئەڵمانیا درا

دوای ئەوەی لە یاری ئەڵمانیاو ژاپۆن،یاریزانانی ئەڵمانیا وێنەی بە کۆمەڵیان گرتوو،دەستیان خستە سەر دەمیان ،ئەمەش دژی ئەوەی رێگەیان پێنەدرا لەمۆندیال کاپتنی هاورەگەزخوازی لەقۆڵ بکەن،ئەمەش کاردانەوەی بە دوای،خۆیدا هێنا.

کەناڵی سکای سپۆرت،بڵاوی کردەوە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەهۆی 'دەستخستنە سەر دەمی' پێش یارییەکەی ژاپۆن ڕووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوەو فیفا سزایان نادات.

لەلایەکی ترەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا  بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر وێنەکەو روونکردنەو دەڵێت "ئێمە ویستمان لە مۆندیال نیشانەیەی 'OneLove' هاوروگەزخوازی بەکاربهێنین بۆ ئەوەی نیشان بدەین کە هەست بە چی دەکەین و ئەو بەهایانەی کە وەک نوخبەی ئەڵمانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هەڵمانگرتووە، کە ئەمەش هەمەچەشنی و ڕێزگرتنی یەکترە... ئێمە ویستمان دەنگمان ببیسترێت ."

ئەوەشی وتووە:"قسە لەسەر ئەوە نەبووە کە لێدوانێکی سیاسی بدەین،مافی مرۆڤ دانوستانی لەسەر ناکرێت، ئەوە دەبێت بە شتێکی ئاسایی وەربگیرێت، هەر بۆیە ئەم پەیامە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.. نکۆڵیکردن لە نیشانەی یەک خۆشەویست هەمان شتە کە ئینکاری قسەکردنمانە، ئێمە پابەندین بە  پێگەی خۆمانەوە".



PM:10:29:23/11/2022