بانکی رافیدەین بڕی (٢٥) ملیۆن دینار قەرز دەدات بە کەسانی پسپۆڕ

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بڕی (٢٥) ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەین بە کەسانی پسپۆڕ". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند" بڕی (٢٥) ملیۆن دینار وەک قەرز بۆ پڕۆژەی بچووک بە هاوڵاتیان و خاوەن دوکانەکان و پیشەکانی تر دەدرێت". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە تا (٦) ساڵە و بە ڕێژەی سوودی تەنها (٦%). 

هەر لە بڵاوکراوەکەدا بانکەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە سوودمەند بن لەو قەرزە و لە لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و پارێزگاکان داوای ئەو قەرزە بکەن.


AM:09:48:29/11/2022