هۆكارەكانی پێنەدانی قەرزی عێراق بە جوتیاران ئاشكرا دەكرێت


رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پارتی و یەكێتی رێگرن لەوەی حكومەتی عێراق  قەرز بدات بە جوتیاران.

رێبوار ئەوڕەحمان ئاماژەی بەوەكردووە، بە پێی بەڵگە، حكومەتەكەی پارتی و یەكێتی هەرگیز نایانەوێ كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمدا پێش بكەوێت، چونكە خۆیان هیچ پاڵپشتیەكی ئەو كەرتە ناكەن.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای لێكردون رێگەی بدەن لقی بانكێكی كشتوكاڵی لە پارێزگاكانی هەرێم بكاتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوەو رازی نییە بە كردنەوەی لقی ئەو بانكە.



PM:08:30:03/12/2022