"ئامێری کشتوکاڵ بە قەرزی درێژخایەن بە جوتیاران دەدەرێت"

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەشێوەى قەرزی درێژخایه‌ن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیدەکەین". 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" گروپی کۆمپانیای هارون دەستیکردوە بە هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵ لە دەرەوەی هەرێم". 

وتیشی" جوتیاران دەتوانن بە قەرزی درێژخایەن ئامێری کشتوکاڵی وەربگرن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو مەرجانەی دایانناوە، گروپی کۆمپانیاکانی هارون ئەو ئامێرانە هاوردە دەکات کە کوالێتیان بەرزە و هەموویان لە ئەوروپا دروستکراون. 


PM:05:19:04/12/2022