لە ئەڵمانیا هەوڵێكی كودەتا شكستی هێنا


هێزە ئەمنییەكانی ئەڵمانیا لە چەند ئۆپراسیۆنێكدا ٢٥ كەسیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی كودەتا بەسەر حكومەتدا دەستگیركرد.

بەپێی زانیاری میدیاكانی ئەڵمانیا، ئەو كەسانە سەر بە پارتە توندڕەوە ڕاستڕەوەكان بوون و هەوڵیانداوە سەرەتا هێرش بكەنەسەر پەرلەمان و دواتر دەسەڵات بگرنەدەست.  

هەروەها بە وتەی داوای گشتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، گوایە پیاوێكی ئەڵمانی تەمەن ٧١ ساڵە، ڕۆڵی سەرەكی لە پلانەكەدا هەبووە و یەكێكە لەو دوو كەسەی كە گوایە سەركردەی گرووپەكەیان كردووە، كەسەكان لە سەرانسەری ١١ ویلایەتی ئەڵمانیا دەستگیركراون.  

  



AM:11:45:07/12/2022