"لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ١٢٢ كەس گیانیان لەدەستداوە"

لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لانی كەم ١٢٢ هاوڵاتی كوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار كەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئامارێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە كۆی ١٢٢ هاوڵاتی كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە كوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٨٧٪ كۆی هەموو حاڵەتەكان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان كوژراون.

پۆڵێنبەندی ڕێژەی قوربانیان بەپێی چۆنیەتی كوژرانیان:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان: ١٠٦ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٨٧ی كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان لەژێر ئەشكەنجە: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥.٧ كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان بە هۆی لێدانی باتۆم: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥. ٧ی كۆی گشتی.

گیان لەدەست دان بەهۆی بەركەوتن بە گازی فرمێسك ڕێژ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان بە لێدانی چەقۆ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ كۆی گشتی.

لەكۆی ١٢٢ كەسی كوژراو ٧ كەسیان ژن و١٤ كەسیان منداڵن.

پارێزگای سنە، ٣٨ كوژراوی هەیە بەجۆرێك:

سنە؛ ١٩ كوژراو، بانە ٤ كوژراو، دیواندەرە؛ ٤ كوژراو، سەقز؛ ٤ كوژراو، مەریوان؛ ٢ كوژراو، دێولان؛ ٢ كوژراو، كامێران؛ ٣ كوژراو

پارێزگای ئورمیە: ٤٧ كوژراو

مەهاباد: ١٤ كوژراو، ئورمیە؛ ٥ كوژراو، شنۆ؛ ٤ كوژراو، پیرانشار؛ ٧ كوژراو، بۆكان؛ ١٧ كوژراو

پارێزگای كرماشان؛ ٢٠ كوژراو

كرماشان؛ ٨ كوژراو، جوانڕۆ؛ ٧ كوژراو، شاباد؛ ٣ كوژراو، قەسەری شیرین؛ ١ كوژراو، سەلاسی باوەجانی؛ ١ كوژراو

پارێزگای ئیلام؛ ٢ كوژراو

هاووڵاتییانی كوردی كوژراو لە شارەكانی دەرەوەی كوردستان؛ ١٥ حاڵەت

تاران؛ ٥ كوژراو، كەرەج؛ ٤ كوژراو، قوچان؛ ٢ كوژراو، هەمەدان؛ ١ كوژراو، قەزوین؛ ١ كوژراو، ئەراك؛ ١ كوژراو، ورامین؛ ١ كوژراو

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی خۆپیشاندان و ڕاپەڕین لە كوردستان زیاتر لە ٦٥٠٠ هاوڵاتی لەلایەن ناوەندە حكومییەكان دەستبەسەر و ڕفێندراون، هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٥١٠ كەسیان ئاشكرا بكات، كە لەو ژمارەیە ١٧١ كەسیان ژن و ١٣٨ی دیكەیان منداڵن.

هەنگاو دەشڵێت" لە ماوەی دەستپێكی خۆپیشاندانەكان هەتا ئێستا دەتوانین ئاماری بریندارەكان بە نزیكەی لە ٨٠٠٠ كەس ڕابگەیێنین كە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان برینداربوون و دۆخی ٤٠ كەسییان مەترسیدارە". 


PM:03:02:07/12/2022