باوکی ئەو گەنجەی لە زاخۆ کوژرا:
کوڕەکەم چەکی پێ نەبوو کوژرا


باوكی ئەو كوڕەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زاخۆ كوژرا دەڵێت" کوڕەکەم چەکی پێ نەبوو کوژراوە".

لەشاری زاخۆ لەو شوێنەی دوێنێ کوڕەکەی تێدا کوژرا، فارس محەمەد باوکی کوڕە کوژراوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" كوڕەكەم بۆ گەشت چووەتە ناوچەكە و چەكی پێنەبووە و بەرگریشی نەكردووە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئەو كەسەش دەناسن كە كوڕەكەیانی كوشتووە، بۆیە ئەگەر حكومەت كێشەكەیان چارەسەر نەكات بە رێگای عەشایری چارەسەری دەكەن."

لە گەڕەکی ( تلکەبەری ) لە زاخۆ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایشی زاخۆ و دوو كەسدا روویدا و لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژرا.



PM:02:49:09/12/2022