بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر رایگەیاند " دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد بە مەبەستی دۆزینەوەی بکوژی خوێندکاری پلەیەکەم لە شاری کەرکوک، توانرا بە هەماهەنگی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای کەرکوک، تاوانبار (هەرێم جەبار مەجید ئەمین) لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیر بکات".
بەپێی دانانپیانانەکە، تۆمەتبارەکە ئیشی چەک فرۆشتنی کردووە، کوڕە یەکەمەکەش ویستوویەتی دەمانچەیەکی لێبکڕێت، دوای ئەوەی چەکەکەی بۆ بردووە بۆ کەرکوک لە دەشتێکدا هەوڵی رووتکردنەوەی داوەو، گەنجەکەش قبوڵی نەکردووەو پەلاماری داوە، ئەمیش بەر فیشەکی داوەو کووشتوویەتی.
رۆژی ٢٩/١١ لە نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی کۆمەڵگەی سۆما ستی تەرمی گەنجێکی کورد بە کوژراوی دۆزرایەوە، فیشەک بەر دڵ و سەری کەوتبوو.
دواتر ئاشکرا بوو کە ئەمە گەنجە کەرکوکیە یەکێکە لە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ و لەماڵەوە چۆتەدەرەوە بۆ چاککردنی ئێکسبۆکسەکەی و سواری تاکسیەک بووەو دواتر تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
گەنجەکە ناوی (ئهحمهد ئازاد)ە و تهمهنی نزیکی (١٧) ساڵان بوو، یهكێك بوو له خوێندکارە یهكهمهكانی سنوری پارێزگای كهركوك.
بۆ بینینی ڤیدیۆی تۆمەتبارەکە کلیلک لە تێلیگرامی سپی لە خوار هەواڵەکەوە بکە..