ڤیدیۆ.. گەرێلاکانی پەکەکە لە ئامێدی هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەک


بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ ی کانوونی یەکەم گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی ئامێدی هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیا لە چیای مەتین بەرامبەر گوندی سگێرێ و دووکەڵ لەسەربازگەکە بەرزبووەوە.

 بەپێ زانیاریەکان و ئەو دیمەنانەی بەچاو بینراون ئاگر لە بارەگاکەی سەربازانی ترکیا بەرزبۆتەوە.

ئەو هێرشەی گەریلاکانی پەکەکە لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هێزە ئاسمانیەکانی تورکیا بەچڕی گوندەواری دەڤەری نهێل و نێروەورێکانیان بۆدومان کردوە.

زیاتر لە نۆ مانگە سوپای تورکیا بەقوڵایی ٣٥ کم لە دەڤەری زاب و ئاوەشین لە ئامێدی بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیە. 

بۆ بینینی فۆتۆ و ڤیدیۆی شەڕەکە کلیلک لە تێلیگرامی سپی بکە لە بەشی خوارەوە هەواڵەکە




AM:11:39:11/12/2022